ھەواڵێکی شۆکھێنەر بۆ ھاندەرانی بارسا

دوای ئەو ئاستە خراپەی دوێنی شەو یانەی بەرشەلۆنە لەبەرامبەر یانەی ریال سۆسیداد پێشکەشی کرد , گرنگترین یاریزانی لەدەستدا ..
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئاس ی ئیسپانی , ئەمڕۆ لیونێل میسی ئەستێرەی یەکەمی یانەی  بەرشەلۆنە  لە راھێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە ئامادە نەبوو ..

لەھەواڵەکە ھاتووە , بەرپرسانی یانەی کەتەلۆنی ھیچ لێدوانێکیان لەبارەی  ئامادە نەبوونی میسی لە راھێنانەکان بڵاونەکردۆتەوە …

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , سەرچاوەیەکی نزیک لە میسی رایگەیاندووە , میسی ھەستی بە ماندوو بون کردووە لە یارییەکەی دوێنی شەو , ئەنجام و ئاستی یانەکەی بەدڵ نەبووە ..

دوێنی شەو یانەی بەرشەلۆنە یەکێک لە خراپترین یارییەکانی لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوو پێشکەش کرد و ھاندەرانی یانەی کەتەلۆنی رەخنەیەکی زۆریان لە یاریزانان و راھێنەر گرت ..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *