لیۆنێل مێسی له‌ ماردۆنا و پله‌ باشتره‌

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، پاپ فڕانسیسی ئارژانتینی، ڕێبه‌ری کاتۆلیکه‌کانی جیهان که‌ خۆی هانده‌رێکی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێ ئارژانتینه‌ ده‌ڵێت؛ مێسی باشترین یاریزانی تۆپی پێ جیهانه‌.پاپ له‌ ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی لاوان وتی: بۆ من مێسی له‌ مارادۆنا و پله‌ش باشتره‌.ئه‌م وتانه‌ی پاپ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ئه‌ستێره‌ی ئارژانتینی بارسێلۆنا دوای کوپا ئه‌مریکا و دۆڕانی ئارژانتین، ماڵئاوایی له‌ تۆپی پێ کرد. ئارژانتین له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا سێ جار هاته‌ فیناڵ و هه‌ر سێ جاره‌که‌ش شکستی هێنا.

دیاره‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی دووای ته‌واو بوونی پاڵه‌وانیه‌تی یۆرۆی 2008 ته‌کانێکی خێرای داوه‌ته‌ خۆی بۆ تۆکمه‌ کردنی ڕیزی یانه‌که‌ی تا بتوانێت ململانێی یانه‌ به‌ هێزه‌کان بکا له‌و سێ پاڵه‌وانیه‌تیه‌ گرینگییه‌ی که‌ تیایدا به‌ژدار ده‌بێت، وه‌ك ئاشکرایه‌ دوێنێ شه‌و یانه‌ی ناوبراو ده‌ست به‌رداری تواناکانی یاریزانی پورتوگالی دیکۆ سۆزا بوو بۆ یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، وا دیاره‌ ئه‌مڕۆش به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رموو هه‌ردوو یاریزان تورام و ئیسکوێرۆی ئازاد کردوو و سه‌ربه‌خۆیانی کرد بۆ رۆیشتنیان بۆ هه‌ر چ یانه‌یه‌ك بێت، ئه‌مه‌ش له‌ دوای ته‌واو بوونی بۆندی ئه‌م دوو یاریزانه‌ و نوێ نه‌کردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یانه‌که‌،
شایه‌نی باسه‌ که‌ یاریزانی هێڵی به‌رگری فه‌ره‌نسی لیلیان تۆرام زۆر نزیك بوو له‌وه‌ی بچێته‌ ڕیزه‌کانی یانه‌ی پاریسان جێرمان به‌ڵام وه‌ك ئاشکرا بوو نه‌یتوانی به‌ سه‌رکه‌وتوویی تاقیکردنه‌وه‌ پزیشکییه‌کانی یانه‌که‌ ببڕێت به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ!! ئه‌وه‌ له‌لایه‌ك وه‌ له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ یاریزنی هێڵی هێرش به‌ری باسکی ئیسکوێرۆ به‌هۆی که‌می بۆنده‌کانی ده‌ناڵێنێت به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دایه‌ که‌ یاریزانی ناوبراو له‌ یانه‌ی ئۆڵه‌مپیاکۆسی یۆنانی نزیك بووه‌ته‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *