فەرمی…ماوەی دوورکەوتنەوەی لیۆنێل مێسی ئاشكرا بوو

دوای ئەوەی لە یاریەکەی شه‌وی ڕابردوو لیۆنێل مێسی بەهۆی پێکانەوەی یاریگای بەجێهێشت بەفەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەکەی دیاریکرا .به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌و یانه‌یه‌، كه‌ له‌ سایت فه‌رمی خۆیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مێسی به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له‌ یاری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریددا تووشی بوو، پێویستی به‌ 3 هه‌فته‌ پشوودان هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی له‌ پێكانه‌كه‌ی چاكبێته‌وه‌.

بەهۆی ئەم پێکانەوە مێسی لە چەند یاریەکی گرنگی یانەکەی یاری ناکات کە ئەوانیش خیخۆن و بروسیا مونشنگلادباخ و سێلتافیگۆ، هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینیش ناتوانێت به‌شداری له‌ هه‌ردوو یاری پیرۆ و پاراگوای له‌ پاڵاوتنه‌كانى ئه‌مریكای باشوور بۆ مۆندیالى 2018 به‌شداربێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *