ئینفۆگرافیک | ئاماره‌کانی مێسی و رۆناڵدۆ له‌م وه‌رزه‌دا

چوونی یاریزانێک لە یانەی ریال بۆ بەرشەلۆنە و بەپێچەوانەوەش بەیەکێک لە ناپاکییە گەورەکان دادەندرێت لە خولی لالیگای ئیسپانی ….  تۆنی کرۆس یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەلایەن یانەی بەرشەلۆنە گرنگیەکی زۆر پێدەدرێت و ھەوڵدەدەن بۆندی پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بیگوازنەوە یانەی کەتەلۆنی ..

لەمبارەیەوە تۆنی کرۆس رایگەیاند : زەحمەتە رووی لە یانەی بەرشەلۆنە بکەم , ھەندێک پرۆسەی گواستنەوە ھەیە ناتوانێت وا بەئاسانی بیکەیت , چوونیشم بۆ بەرشەلۆنە یەکێکە لەو کارانە ..

ھەروەھا گووتیشی : لەوتەی ھاتوومەتە ئێرە ھاندەرانی یانەی ریال مەدرید زۆر رێزم لێدەگرن , منیش بەھەمان شێوە دەبێـت پارێزگاری لەو تەقالیدە بکەم و رێزیان لێبگرم ..

کرۆس راشیگەیاند : تا بۆندەکەم لەگەڵ یانەی شاھانە کۆتایی پێدێت , تەمەنم دەبێتە ٣٢ ساڵ و منیش بە نیاز نیم تا ٣٨ ساڵ یاری بکەم , تا ٣٢ ساڵیش دەتوانم باشترین ئاست پێشکەش بکەم ..

15271882_1170811153004177_8254239784741511541_o-768x5922x

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *